سودانی: ناتوانین بەردەوامبین لە دامەزراندنی فەرمانبەران

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ناتوانن بەردەوامبن لە دامەزراندنی فەرمانبەران لە کەرتی حکومی.

ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی جوتیارانی زوبێر رایگەیاند، چیدی عێراق ناتوانێت بەردەوامبێت لە سیاسیەتی دامەزراندن لە کەرتی گشتیی، پێویستمان بە زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات و تێپەڕاندنی ئەو دۆخەیە کە تەنها پشت بە داهاتی نەوت ببەستین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرکی حکومەت پاراستنی بەرهەمی ناوخۆییە لەناویاندا بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و هاوکات داوایکرد تاوتوتوێی پێشنیاری قەرزی کشتوکاڵی بۆ کۆمەڵە کشتوکاڵییەکان یان ئەو وەبەرهێنەرانەی دەیانەوێت لە کەرتی کشتوکاڵ وەبەرهێنان بکەن بکرێت.

ئەم وتانەی سودانی لە کاتێکدایە، بە شێوەیەکی هەفتانە گردبوونەوە و ناڕەزایەتی توێژە جیاوازەکان بە تایبەت دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان بۆ دامەزراندنیان لە کەرتی حکومی بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share