کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: هەر لایەنێک دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن بکات سزادەدرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیارینەکراوە و هەر لایەنێکی بەشدار لە هەڵبژاردنەکان دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن بکات سزادەدرێت.

ئەحمەد مازن بەرپرسی راگەیاندنی ئۆفیسی هەولێری هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تا ئێستا ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیارینەکردووە، سەرەتا پێویستە لیستی کاندیدە بەشداربووەکان پەسەندبکات پاشان وادەکە دیاریبکات.

ئاشکراشیکرد، تا ئەو کاتەی کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات، ئەنجامدانی بانگەشە لە راگەیاندنەکان بێت یان لە سۆشیال میدیا یان پۆستەر یان هەر رێگایەکی دیکە بێت قەدەغەیە و هەر لایەنێک پابەند نەبێت سزادەدرێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگاداری بەشێک لە مامۆستا و فەرمانبەرەکانی دەکاتەوە

بابەتی دواتر

رۆژی شەممە لە شارێکی هەرێم ئاو دابەشناکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share