تەقاندنی مل دەبێتە هۆی جەڵتەی مێشک

پزیشکێکی ئەمریکی رایدەگەیەنێت، تەقاندنی مل دەکرێت ببێتە هۆی شکاندنی بڕبڕەکان یان جەڵتەی مێشک.

ئیڤەر ئاریاس پزیشکێکی ئەمریکییە بە رۆژنامەی میرەری بەریتانی راگەیاندووە، تەقاندنی مل حاڵەتێکی مەترسیدارە، دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە بڕبڕەکانی مل و خوێنبەرەکان، نموونەی زیندوو هەیە کە کەسەکە بەهۆی مل تەقاندنەوە تووشی ئازاری زۆر هاتووە و دواتر دەرکەوتووە زیان بە بڕبڕەی ملی گەیشتووە یان شکاوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتێک زیان بە خوێنبەرەکان دەگات، بۆی هەیە ببێتە هۆی جەڵتەی مێشک، هەر بۆیە زۆر گرنگە هەر پزیشکێکیش هەوڵی تەقاندنی ملت بدات رێگریی لێبکەیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: دەکرێت ئێستاش کۆرۆنا کاریگەریی جیاواز لەسەر تەندروستیی جیهان دروستبکات

لیژنەی باری لەناکاوی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات دانبنێن بەسەرجەم ئەو ڤاکسینانەی ڕێکخراوەکە ڕەزامەندیی لەسەر…
Total
0
Share