میدیای رەسمیی یەكێتی: وتەبێژ و سەرۆكی حكومەت ئاگایان لە قسە و پەیامەكانی یەكتر نییە

میدیای رەسمیی یەكێتی پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، لە كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە هەڵوێستێكی دەگمەندا و بێ ئاگاداری هیچ وەزیرێكی ناو كۆبوونەوەكە پەیامێك تۆماردەكات كە پێدەچێت بەشێك بێت لە بانگەشەی هەڵبژاردن و لەپەیامەكەدا رایگەیاند، “پێویستە هەمووان بانگەشەیەكی هێمن و دوور لە توندوتیژی و زمانی زبر بەڕێوەبەرن و هەموو حزبێك ئازادە چۆن بانگەشە دەكات، بەڵام دەبێت ئەوەی تێدا بهێڵێتەوە كەڕوومان بێت دواتر لەگەڵ یەك دابنیشین، هەرچەندە ئەم پەیامە دڵخوازی خەڵكی كوردستان بوو لە هەمانكاتدا خەڵك بەگومان بوو لە جددێتیی پەیامەكە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، “زۆری نەخایاند گومانەكەش راست دەرچوو، چونكە تەنها لە دوای دوو كاتژمێر لە بڵاوكردنەوەی پەیامەكە كەسێك بەناوی پێشەوا هەورامانی كە خۆی وەك وتەبێژی سەرۆكی حكومەت ناساندووە لە پەیامێكدا كەلەسەدا سەد پێچەوانەی پەیامەكەی سەرۆكی حكومەت بوو، لەبەرنامەیەكی كەناڵە رەسمییەكەی سەرۆكی حكومەتدا بە زمانێكی نابەرپرسانەو دوور لە هەموو ئاكارێك، كۆمەڵێك تەشهیر و دەستەواژەی نا ئەخلاقی بەكارهێنا كە هەركەس لە ئەرك و مەهام و ئاكار و بەرپرسیارێتیی پیشەیی وتەبێژی تێبگات ئەم جۆرە قسانە ناكات و بەو شێوازە نادوێت”.

هەر لە پەیامەكەدا هاتووە، “ئەم دوو فاقییە لە دوو گریمانە زیاتری نییە، یان ئەوەتە پەیامەكەی سەرۆكی حكومەت جددی نەبووە یان ئەوەتا وتەبێژ ئاگای لە سەرۆكەكەی نییە، چونكە ناتوانێت بەئاسانی سەرۆكەكەی ببینێت تاپرسێكی پێبكات پێش ئەوەی بەشداری لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەكەیدا بكات، هەر كامیان بێت، كەواتە بانێكەو دوو هەوا.

بابەتی پێشتر

چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

بابەتی دواتر

پەیامێك لە تەیف سامییەوە سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share