راگەیەندراوێك لە فراكسیۆنی یەكێتییەوە

فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە توندی هێرشە درۆنییەكانی توركیا بۆسەر هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان ئیدانە دەكات و رایدەگەیەنێت:” بێدەنگی و بێهەڵوێستی حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان لە ئاست ئەو پەلامارانە جۆرێكە لە شەرعییەتدان”.

فراكسیۆنی یەكێتی لە راگەیەندراوێكیدا كە وێنەیەكی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە و تێیدا هاتووە، بە توندی پەلاماری بێبەزەییانەی فرۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا بۆ سەر هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان شەرمەزاردەكەین، بەتایبەتی لە ماوەی كەمتر لە 72 كاتژمێری رابردوودا و لە دوو پەلاماری جیادا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆك حەوت هاوڵاتییان شەهید كردووە و كە ئەندامی دوو خێزانن یەكێكیان منداڵە و ژمارەیەك هاوڵاتی دیكەشیان برینداركردووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی كەسوكاری شەهیدەكان دەكەن لە خوای گەورەش داوای شیفا بۆ بریندارەكان دەكەن و بەردەوامی پەلامارەكان و بێدەنگی و بێ هەڵوێستی حكومەتی ئیتحادی و حكومەتی هەرێم لەئاست شەهید و برینداركردن و پێشێلكردنی سیادەی عێراق جۆرێكە لە شەرعیەتدان بەپەلامارەكان.

دەشڵێت، “جارێكی دیكە داوا لە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن ئەم بێدەنگیە بشكێنن و هەڵوێستی جددی بنوێنن”.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوەیەكی بەپەلە لە دامەزراوەی دارایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە

بابەتی دواتر

چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share