بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی تاسڵوجە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، ”کەمێک لەمەوبەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە رێگەی تاسڵوجە بە ئاڕاستەی بازیان لەنزیک گوندی ئەڵڵایی، کۆنترۆڵی لەدەستدا و چووەتە سایدی بەرامبەر و کەوتووە بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا و بەو هۆیەوە دوو کەسی ناو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە”.
دەشڵێت، ”شۆفێری بارهەڵگرەکە لە نەتەوەی عەرەبە و قوربانیانی ناو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەش خەڵکی دوزخورماتوون و ئێستا تیمەکانی هاتوچۆ لە شوێنی رووداوەکەن و هەوڵی کردنەوەی رێگەکە دەدەن”.