شێروان شێروانی: له‌ هەر ژوورێکی 10 كه‌سیی زینداندا 25 تا 30 کەسی تێدایه

رۆژنامەنووس شێروان شێروانی لەبارەی دۆخی زیندانەکانی هەولێرەوە رایدەگەیەنێت، له‌ هەر ژوورێکی 10 كه‌سیی زینداندا، 25 تا 30 کەسی سزادراوی تێدایه و گەرمکەرەوەیان تێدا نییە.

شێروان شێروانی، له‌ په‌یامێکدا كه‌ له‌ رێگه‌ی پارێزەرەکەیەوە ئاراسته‌ی رای گشتیی كردووه‌، ئاماژە بەوەدەکات، “هەر ژوورێکی 10 کەسی، لە 25 تا 30 کەسی سزادراوی تێ ئاخێنراوە، لەسەر تەختی رەق لەم ساردیی زستانە و لەم بەفرانبارەدا، هەریەکەمان دوو بەتانی، بێ سپلێت، هەوای گەرم و ئاوی گەرم، بێجگە لە چەند کاتژمێرێک لە هەفتەیەکدا ئاو گەرم دەبێت، بەڵام جاری واش هەیە سه‌ره‌ت بەرناکەوێت و سارد دەبێتەوە”، نووسیویشیەتی، بەرپرسانی زیندانەکە ناهێڵن سۆپا یان هیتەر بکڕن و رێگەش نادەن لە دەرەوە بەتانییان بۆ بێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی رێگرییەوە، جلی زستانەش لە چلەی هاویندا پێیان دەگات.

شێروان شێروانی دەڵێت، ئەوەى باسیکردووە، مشتێکە لە خەرواری گرفتەکانی زیندانەکانی هەولێر؛ هەر لە پەیامەکەیدا، تانەش لە بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر دەدات و بە تەنزەوە دەڵێت، “کاکی بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازیی گەوران خەریکی وەرگرتنی خەڵاتی ماندێلایە بۆ چاکسازیی زیندانەکان”.

ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە، رۆژنامەنووس شێروان شێروانی لە زینداندایە، سەرەڕای ئەوەی نیوەی سزاکەی کەمکرایەوە، بەڵام لە 20ـی 7ـی 2023ـدا، بە ماددەی 298 و 295 لە یاسای سزادانی عێراقی، بە چوار ساڵ بەندکردن سزادرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا…
Total
0
Share