بڕیار رەشید: داوامانکرد بەنزین و نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێم دابینبکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “داوامان لە وەزیری نەوتی عێراق کرد بەنزین و نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێم دابینبکرێت”.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە بەغداد لەگـەڵ حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی حکومەتی فیدڕاڵ کۆبووینەوە، گفتوگۆمانکرد لەسەر کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە نەوت و بەنزین لە هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، هاوشێوەی ساڵانی رابردوو بۆ ئەمساڵیش جەختمانکردەوە لەوەی زستانێکی سارد لە ناوچە شاخاوییەکان بەڕێوەیە بۆیە داوامانکرد بڕی نەوتی سپیی پێویست و بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ پارێزگاکانی کوردستان لەکاتی خۆیدا دابینبکرێت.

باس لەوەش دەکات، دوای گفتوگۆیەکی زۆر وەزیری نەوتی عێراق بەڵێنیدا کە هەردوو داواکارییەکەمان بۆ نەوتی سپی و بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو بگەیەنێتە ئەنجومەنی وەزیران و لەوێ داکۆکی لێبکات بۆ پەسەندکردنی.

 

بابەتی پێشتر

شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

گۆڕانکاریی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان چۆن دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئامادەین داهاتەكان رادەستبكەین بە مەرجێك سەرجەم شایستە داراییەكانی هەرێم خەرجبكرێن

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئامادەین داهاتەكان رادەستبكەین بە مەرجێك سەرجەم شایستە داراییەكانی هەرێم خەرجبكرێت و جەختیكردەوە كە…
Total
0
Share