وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سێكته‌ره‌كانی گه‌شتوگوزار و شاره‌وانی و ئاو، له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری لەسەر داهاتی پارێزگاکە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر رێژه‌ی 15%ی داهاتی گه‌شتیاری، رێژه‌ی 15%ی داهاتی شاره‌وانی، رێژه‌ی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زه‌ویی روكنی شاره‌وانی و رێژه‌ی 17%ی داهاتی ئاو، 12 پرۆژە لە بوارەکانی گەشتوگوزار و شارەوانی و ئاو لە سلێمانی و دەوروبەری جێبەجێدەکرێن.
ئەو پرۆژانەی رەزامەندییان لەسەردراوە پێکدێن لە پرۆژه‌ی دانانی خزمه‌تگوزاریی مێز و كورسیی كۆنكرێتی له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی قه‌ره‌داغ، پرۆژه‌ی چاكسازی له چه‌ند شه‌قامێك و فراوانكردنی رێگا‌ی هاتنه ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگا‌ی سلێمانی- كه‌ركووك بۆ ناو شاره‌وانیی گۆپاڵه، پرۆژه‌ی گۆڕینی بۆریی به‌شێك له ماڵه‌كانی گه‌ڕه‌كی سابونكه‌ران له سلێمانی، پرۆژه‌ی راكێشانی بۆریی ئاو له گه‌ڕه‌كی ولوبه له‌سه‌ر شه‌قامی سلێمانی عه‌ربه‌ت.
پرۆژه‌ی به‌سیسته‌مكردنی كۆكردنه‌وه‌ی كرێی ئاو له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، پرۆژه‌ی دروستكردنی محاجه‌ره و قادرمه له‌سه‌ر لێواری زێی دووكان بەشێکی دیکە لەو پرۆژانەن کە رەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنیان دراوە.