ئۆتۆمبێلێک لە چیای ماکۆک سووتا و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا

ئۆتۆمبێلێک لە چیای ماکۆک لە شارۆچکەی حاجیاوا گڕیگرت و شۆفێرەکەی گـ.ـیانیلەدەستدا.

عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری نیسان سەنییە و بەهۆی ئەوەی شۆفێرەکەی بەتەواوەتی سووتاوە، ناتوانرێت بناسرێتەوە.

هاوکات وتیشی، تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share