وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی: بڕیارماندا مانگانە مینحەیەک بدرێتە مامۆستایانی ئاینیی خۆبەخش

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بڵاویکردەوە، بڕیاردرا مانگانە مینحەیەک بدرێتە مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش، ئەوانەی کە هیچ داهاتێکی دیکەیان نییە و پارەکە لەسەر بوودجەی وەزارەت دابیندەکرێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدانی مینحەکە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 و ئامادەکردنی پڕۆژەبودجەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و ئەوکات، رێکاری کارگێری و یاسایی بۆیان دەگرینەبەر، بۆ ئەوەی بە مافەکانیان بگەن.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە، مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش لەماوەی رابردودا رۆڵی گەورەیان ھەبووە لە پڕکردنەوەی بەشێکی میلاکی مزگەوتەکان و خزمەتکردنی نوێژخوێنان و جێبەجێکردنی ئەرکە ئاینی و نیشتمانی و مرۆییەکان.

بابەتی پێشتر

ئاژانسی رۆیتەرز: لە مانگی ئەیلولدا عێراق بەرهەمهێنانی نەوت کەمدەکاتەوە

بابەتی دواتر

بۆچی هەندێک کەس شەوان بە ئاسانی خەویان لێناکەوێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share