رێگایەک دەبێت بە یەک ئاراستە وهاتوچۆی گەرمیان هۆشداری بە شۆفێران دەدات.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، سەرجەم شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە ئێستا رێگای کەلار- دەربەندیخان لە سەیرانگای قولەبەرزەوە دەبێت بەیەک ئاراستە، واتە هاتن بە ئاراستەی کەلار لە ناحیەی باوەنور تاوەکو سەیرانگای قولە بەرز داخراوە.
باس لەوەش دەکات، “هاتوچۆکردن دەکەوێتە ئاراستەی رۆیشتن بۆ سلێمانی ، تکایە بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداربن، تاوەکو لە رووداوی نەخوازراو بەدووربن”.