بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لەدوای ئەو رێکەوتنەوەی لەگەڵ عێراق کردیان، رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا واژووی لەسەر بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر بەشێک لە هاوڵاتییانی عێراق کرد.

بڕیارەکە لە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە 1 ی ئەیلول دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی بڕیارەكە، ئەو هاوڵاتییە عێراقیانەی تەمەنیان لە خوار 15 ساڵان و سەروو 50 ساڵانەوەیە، دەتوانن بەبێ‌ ڤیزا بچنە خاکی تورکیاوە.

بڕیارەکەی تورکیا هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

 

 

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوە سێ رۆژیەکەی بەرپرسانی چین و ئەمریکا کۆتاییهات

بابەتی دواتر

رێگایەک دەبێت بە یەک ئاراستە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئەمڕۆ باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە. لە راگەیەندراوی کەشناسییدا…
Total
0
Share