کرێکارێک بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا

لەکاتی کارکردن لە یەکێک لە گەڕەکەکانی قەزای خورماڵ کرێکارێک بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا.

بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئەردەڵانی قەزای خورماڵ لە کاتی کارکردن کرێکارێک بەر تەزووی کارەبا کەوت و گیانیلەدەستدا.

ئاشکراشیکرد، کرێکارەکە ناوی بێوەی ئەحمەد ئیسماعیلە، تەمەنی 48 ساڵانە و دانیشتووی ئەحمەدئاوایە.

لە ئێستادا دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ کراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی و پارتی دوژمنی یەکتر نین

بابەتی دواتر

بەرگریی شارستانیی هەولێر: هاوڵاتییەک لە کاتی مەلەکردندا خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share