لەبارەی قەرزی خۆڵ و خاشاکەوە شارەوانیی سلێمانی داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات قەرزی خۆڵ و خاشاک پاکتاوبکەن و لە داشکاندنی 20% سوودمەندببن.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکەین کە خاوەنى خانووى نیشتەجێن یان باڵەخانەى بازرگانین و سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتەکان و ئۆتێلەکان و پێشانگاکان دەکەین سەردانى سەرۆکایەتىی شارەوانیی سلێمانى بکەن بەمەبەستى پاکتاوکردنى قەرزى خۆڵ و خاشاک و سوود لە داشکاندنی %20 وەربگرن.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە، بڕیاری لێخۆشبوونەكان لە قەرزە كەڵەكەبووەكان لەسەر هاوڵاتییان لەگەڵ كرێی ئاو و خاشاك و رسووماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ و گەشتوگوزار خرایە بواری جێبەجێكردنەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

بابەتی دواتر

رێكارەكانی دابەشكردنی زەوی خێراتر دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share