بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگاداری سەرجەم ئەو خانەنشینانەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان دەكەینەوە كە تاوەكو ئێستا بایۆمەتریی مووچەیان داخڵ نەكراوە لامان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بكەن بە مەبەستی تۆماركردنی بایۆمەتری و هەر خانەنشینێك لەو ماوەیەدا كارەكانی ئەنجام نەدات خۆی بەرپرسیار دەبێت لە راگرتنی مووچەكەی.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوابەدوای فەرمان و رێنماییەكانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی هەرێم و لیژنەی باڵای بایۆمەتری سەبارەت بە تۆماركردنی بایۆمەتری و UPN بۆ سەرجەم مووچەخۆران ئاگاداری سەرجەم ئەو خانەنشینانەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان دەكەین كە تاوەكو ئێستا بایۆمەتریی مووچەیان داخڵ نەكراوە لامان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بكەن بە مەبەستی تۆماركردنی بایۆمەتری بەم شێوەیەی خوارەوە /
1. ئەنجامدانی مامەڵەی بایۆمەتری بۆ ئەو خانەنشین و میراتگرانەی كە تاوەكو ئێستا خۆیان تۆمارنەكردووە لە سیستمی بایۆمەتری كە دەبێت لە كاتی سەردانكردن كارتی نیشتمانی ئەسڵی+ فۆڕمی بایۆمەتری + پێناسی خانەنشینی ئەسڵی) بێنن لەگەڵ خۆیاندا.
2. میراتگری ( ناكام ) كە تەمەنیان لە نێوان 12- 18 ساڵە بۆ هەمان مەبەست سەردانمان بكەن.
3. ئەو خانەنشین و میراتگرانەی كە خۆیان تۆماركردووە لە سیستمی بایۆمەتری، بەڵام كۆدەكانیان نەگەڕاندووەتەوە بەڕێوەبەرایەتیمان سەردانمان بكەن و كۆدەكانیان بێنن بۆمان ( كۆدەكە لەگەڵ پێناسی خانەنشینیی كۆپی كرابێت لەسەر یەك لاپەڕە).
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە دوێنێوە مامەڵەی تۆماركردنی بایۆمەتریی نوێ و وەرگرتنەوەی ئەوانەی نەیانگەڕاندووەتەوە ئەنجامدەدرێت كە بۆ ماوەی دوو هەفتەیە و هەر خانەنشینێك لەو ماوەیەدا كارەكانی ئەنجامنەدات خۆی بەرپرسیار دەبێت لە راگرتنی مووچەكەی.