پارێزگاری کەرکوک، رایدەگەیەنێت، داوا لە سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک دەکەم بەشداری لە حکومەتی خۆجێیدا بکەن.
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داوا لە بەرەی تورکمانی و سەرجەم لایەنەکانی دیکەی کەرکوک دەکەم بەشداری لە حکومەتی خۆجێی شارەکەدا بکەن کە حکومەتێکی یاساییە و لەکارەکانمان بەردەوامدەبین.
باسی لەوەش کرد، گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ هەموو شوێنەکانی کەرکوک وەک و یەک دەبێت و یەک ئامانجمان هەیە ئەویش پێکەوەژیانی راستەقینەیە لە شارەکەدا.