بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە، زانیاریی لەسەر رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرای بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی لەو بارەیەوە ئاماژە بەوە دەکات، ”نەخۆشییەکە بەهۆی خواردن و خواردنەوە کە پیس بوبێت بە بەکتریای viblro cholera و پیسبوونی ئاوی خواردنەوە بە پاشەڕۆی مرۆڤ کە چەندین میکرۆبی تێدایە بڵاودەبێتەوە”.
دەشڵێت، ”چوونە ژوورەوەی بەکتریاکە راستەوخۆ لە رێگەی بەکارهێنانی شتی پیس بۆ ناودەم یەکێکی دیکەیە لەو رێگایانەی بەهۆیەوە نەخۆشیی کۆلێرا بڵاودەبێتەوە”.
پێشتر وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، پشتڕاستکردنەوەی هەشت حاڵەتی کۆلێرای لە شاری سلێمانی راگەیاند دوای ئەوەی ئەنجامی پشکنینەکانیان لە بەغدادەوە گەڕانەوە.