یەكێتیی مامۆستایان: لە زۆرینەی خوێندنگەكان لە سلێمانی پڕۆسەی خوێندن دەستیپێكردووەتەوە

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی رابردوودا لە زۆرینەی خوێندنگەكان لە سلێمانی پڕۆسەی خوێندن دەستیپێكردووەتەوە و پێویستە لەگەڵ ئەوەشدا داواكاریی مامۆستایان جێبەجێبكرێت.

عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا لە زۆرینەی خوێندنگەكان لە سلێمانی پڕۆسەی خوێندن دەستیپێكردووەتەوە و دەبێت لە پاڵ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندندا داواكاریی مامۆستایان جێبەجێبكرێت.

وتیشی، “هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە ئەمساڵی خوێندن نەفەوتێت و كاربكرێت كە ساڵی داهاتوو قەرەبووی خوێندكاران بكرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپەڕین.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا مامۆستایەکی زانکۆ گیانیلەدەستدا

درەنگانی شەوی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین گیانیلەدەستدا و منداڵەکەشی برینداربووە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند،…
Total
0
Share