ژمارەیەک هەلی دامەزراندن لە گەرمیان راگەیەندرا

ئیدارەی گەرمیان 14 دەرفەتی دامەزراندنی بۆ قائیمقامیەتی قەزای کفری و ژمارەیەک لە ناحیەکانی سنوورەکە راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکی ئیدارەی گەرمیاندا هاتووە، دیوانی قایمقامیەتی قەزای کفری و ناحیەکانی سەرقەڵا، ئاوەسپی، نەوجول و کۆکس لە رێگای سیستمی ئۆنلاین و شێوازی خاڵبەندیکردن، 14کەس دادەمەزرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پشکی دیوانی قایمقامیەتی قەزای کفری بە پێی رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران تەنها باخەوان و کارگوزار دەگرێتەوە.

ئەو کەسانەی ئارەزوومەندن دەتوانن لێرەوە تا بەرواری 5 ی ئەیلول فۆڕمی دامەزراندن پڕبکەنەوە.

بابەتی پێشتر

21 ملیۆن کەس بەشداریی رێورەسمی چلەی ئیمام حسێنیان لە کەربەلا کرد

بابەتی دواتر

بەهۆی پێکدادانی بەلەمێکی کۆچبەران و کەشتییەکی پۆلیسی یۆنان کۆچبەرێک گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو
بە بەڵگە وەڵامی وەزیری پەروەردە دەدەمەوە ‏لەبارەی گۆڕینی وانەی پەروەردەی ئیسلامی

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە پەرلەمان، وەڵامی وەزیری پەروەردە دەداتەوە كە وتبووی “ناوی پەروەردەی ئیسلامی نەگۆڕاوە و…
Total
0
Share