بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان كە ئاوی تۆڕەكانی سلێمانی پاكژو تەندروستە بۆ خواردنەوە و هەمیشە پشكنینی سەرچاوەكانی ئاو دەكەن.

بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی راگەیاندووە ئاوی تۆڕەكانی سلێمانی پاكژ و تەندروستە بۆ خواردنەوە و هەمیشە پشكنینی سەرچاوەكانی ئاو دەكەن و داواش لە هاوڵاتییان دەكات ئاوی هیچ تانكەرێك نەكڕن بەبێ ئەوەی لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی پێوەنەبێت.

وتیشی، “بەردەوام چاودێریی رێژەی كلۆردەكەین كە دەخرێتە خەزانەكانی ئاوەوە و ئاو تانكەرانەی لە شەمعەی ئێمە ئاو وەردەگرن و تەندروستن و هیچ گرفتێكیان نییە و ئەوەی شەمعەی نافەرمییە دامانخستووە”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی هەرێم: زیادكردنی ناوی 30 هەزار مووچەخۆر لە لیستی مووچە دوورە لە راستییەوە

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان لە چەند لە رۆژی داهاتوودا ماڵئاوایی لە شەپۆلە گەرما چالاك و بەتینەكانی هاوین دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share