ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک تاوتوێی چەند پرسێک دەکات

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ سێ پرس کۆدەبێتەوە لە ئەمڕۆدا و یەکێک لەو پرسانە بابەتی ئەو حەوت هەزار پلە وەزیفییەیە کە دەبێت یەکلابکرێنەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر سێی دوانی نیوەڕۆ، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە ئامادەیی سەرۆکی ئەنجومەنەکە کۆبوونەوەی خۆی لەسەر سێ پرسی سەرەکی سازبکات و بە گوێرەی زانیارییەکان، سێ تەوەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمرۆدا باسیان لێوەدەکرێت.

پرسی یەکەمی کۆبوونەوەکە، داوا لە پێکهاتەی تورکمان دەکرێت، ئەو پۆستانەی بۆیان دیاریکراوە لە حکومەتی خۆجێیی کەرکوک پڕیبکەنەوە، بە ناردنی ناوی کاندیدەکانیان بۆ ئەنجومەنەکە و پرسی دووەمی پەیوەستە بە بابەتی ئەو حەوت هەزار پلە وەزیفییە گرێبەستەی لە پارێزگا بوونیان هەیە، بۆ ئەوەی بابەتەکە یەکلابکرێتەوە و پرسی سێهەمیش بریتییە لە هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن.

جێگەی ئاماژەبۆکردنە، ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکە دوای هەڵبژاردنی رێبوار تەها وەک سەرۆکی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە لە پشکی کورد بە پارێزگاری کەرکوک و محەمەد حافز لە پشکی عەرەب بە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.

بابەتی پێشتر

هەشت حاڵەتی کۆلێرا لە سلێمانی پشتڕاستکرانەوە

بابەتی دواتر

خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: ئاوی تانکی سەربان ئەگەر بۆ خواردنەوە بەکارهێندرا بکوڵێندرێت و ساردبکرێتەوە پاشان بخورێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەگەیەنینە لایەنە پەیوەندیدارەکان

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان. نه‌رمین مەعروف، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی…
Total
0
Share