بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك بەسەرپەرشتیی سەرۆکی هەڵبژێردراو ئەنجامبدرێت.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، رۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك بە سەرۆکایەتیی محەمەد حافز، سەرۆکی ئەنجومەنی شارەکە کۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەن بڵاونەکراوەتەوە و تەنها کاتی کۆبوونەوەکە دیاریکراوە.
جێی ئاماژە بۆکردنە، هەر ئەمڕۆش عەبدوڵا میروەیس لە دادگا سوێندی یاسایی خوارد و لە شوێنی رێبوار تەها لە ئەنجومەن دەستبەکاربوو.