پڕۆژەیەكی كارەبا جێبەجێدەكرێت

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، پڕۆژەیەكی كارەبا لە سنووری بازیان، بەردەقارەمان، چەمچەماڵ و ئاغجەلەر جێبەجێدەكرێت.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبادا هاتووە، پڕۆژەی راكێشانی هێڵی 33 كەی ڤیی (بەردەقارەمان – بازیان) و (بەردەقارەمان – تەكییە) بەبڕی 3.5 ملیار دینار جێبەجێدەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پڕۆژەكەی بازیان – چەمچەماڵ گرنگییەكی زۆری بۆ چارەسەری كێشەی بارزۆریی وێستگەی 132 كەی ڤیی چەمچەماڵ هەیە، لەوانە كێشەی كەمیی ڤۆڵتیەی ناحیەی ئاغجەلەر چارەسەردەكات و سوودی بۆ ناوچەكانی بازیان و بەردەقارەمان و تەكیە دەبێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواودەبێت.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی مووچەوە پەیامێكی بەپەلە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكات

بابەتی دواتر

لەبارەی داخستنی رێگایەکەوە شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share