رۆژی پێنجشەممە لە کەرکوک کرایە پشوو

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رێنماییدا بە راگرتنی دەوام لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوودا لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی کەرکوک کە هاوکاتە لەگەڵ چلەی ئیمام حوسێن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پارێزگاکانی موسەنا و سەلاحەدین رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەیان کردووەتە پشووی رەسمی و سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانێکی دەرکرد بۆ رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە تەواوی عێراق دەبێتە پشووی رەسمی.

ئەربەعین هاوکاتە لەگەڵ رۆژی 20ی سەفەر کە دووەم مانگی ساڵنامەی ئیسلامییە و یادکردنەوەکەشی رەگ و ریشەی لە نەریتە سەرەتاییەکانی پرسەی ئیسلامییەوە هەیە. موسڵمانانی شیعە ساڵانە لە رێگەی کۆبوونەوەی ماتەمینی و کردەوەی خێرخوازیەوە ئەو رۆژە یاددەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

بەتەمەنترین ژنی جیهان لەتەمەنی 117 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

بابەتی دواتر

نهێنیی پەیوەندییە ژێربەژێرەکانی لاهور جەنگی و مەسرور چۆن ئاشکرابوو؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share