كەی مووچەخۆرانی هەرێم مووچەكانیان وەردەگرن؟

پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی هۆكاری دواكەوتنی مووچە بۆ “گرفتی نەختینە” دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت، مانگەكانی داهاتوو دووبارە نابێتەوە.

ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، كێشەی مووچە بووەتە كێشەیەكی گشتی، بەپێی كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندی، وەزیری دارایی و وەزارەتی پلاندانان “گرفتی نەختینە هەیە”.

وتیشی، “بەڵام پارە بۆ مووچە دەبێت و بۆی تەرخانكراوە”، دووپاتیشیكردەوە، “ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كە پارە نییە، بەڵكو نرخی نەوت ئەگەر داببەزێت بۆ 70 دۆلاریش، حكومەتی ناوەندی پارەی هەیە و كورتهێنان روونادات”.

سەبارەت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش ئیخلاس دلێمی باسی لەوەكرد، لەم هەفتەیەدا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەكانیان وەردەگرن، بەهەمان شێوە مووچەخۆری پارێزگاكانی عێراقیش.

روونیشیكردەوە، پاش خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی مەدەنی، مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش خەرجدەكرێت، بەهۆی ئەوەی وردبینی لە لیستی مووچەكانیاندا هێشتا بەردەوامە.

بەو وتەی جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەم گرفتە تەنها ئەم مانگەیە و بۆ مانگەكانی داهاتوو چارەسەر دەبێت و دووبارە نابێتەوە.

بابەتی پێشتر

رێگای سلێمانی -دەربەندیخان بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە

بابەتی دواتر

بەتەمەنترین ژنی جیهان لەتەمەنی 117 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share