بەریتانیا دوو هەزار بەندكراو لە یەك رۆژدا ئازاددەكات

بڕیارە لە بەریتانیا نزیكەی دوو هەزار بەندكراو بەر لە تەواوكردنی ماوەی زیندانییەكەیان لە رۆژێكدا ئازادبكرێن، ئەمەش وەك هەوڵێكی دەسەڵاتداران بۆ چارەسەری گرفتی پڕبوونەوەی بەندینخانەكان، وەك ئەوەی رۆژنامەی “تەلەگراف” بڵاویكردووەتەوە.

رۆژنامەكە روونیشیكردەوە، ئازادكردنە پێشوەختەكە لە 10ی ئەیلولی داهاتوو دەبێت، ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە ماوەی بەندییەكەیان لە پێنج ساڵ كەمترە.

بڕیارە كۆمەڵەیەكی دیكە كە ژمارەیان دەگاتە هەزار و 700 بەندكراو و ماوەی سزاكەیان زیاترە لە پێنج ساڵ لە 22ی تشرینی یەكەم ئازادبكرێن. ئەمەش پاش گۆڕینی یاسای رێگەدان بە ئازادكردن پاش بەسەربردنی 40%ی ماوەی سزاكەیان.

ئەم هەنگاوە پاش كاراكردنی باری لەناكاو دێت لە باكووری ئینگلتەرا لەلایەن وەزارەتی دادی بەریتانیاوە و دەستگیركردنی ئەو كەسانەی بەرپرس بوون لە ئاژاوەگێڕییەكان، كە بووە هۆی فشار لەسەر بەندینخانەكان و بەهۆیەوە لەئێستادا شوێنی چۆڵ تیایاندا لەنێوان تەنها 300 بۆ 500 كەسدایە.

چاوەڕوان دەكرێت پاش ئەو هەنگاوە كە چەند قۆناغێك دەگرێتەوە و لە 18 مانگدا جێبەجێ دەكرێت، نزیكەی پێنج هەزار و 500 شوێنی چۆڵ لە بەندینخانەكاندا فەراهەم بكرێت.

وەزارەتی داد روونیشیكردەوە، هەر بەندكراوێك كە ئازاددەكرێت، لەژێر چاودێریی تونددا دەبێت، لەڕێی چەند رێوشوێنێكەوە كە یەكێكیان بازنەی ئەلیكترۆنیی چاودێری دەبێت، سەرپێچیكارانیش جارێكی دیكە بۆ بەندینخانە دەگەڕێندرێنەوە، ئەگەر پێچەوانەی مەرجەكان هەڵسوكەوت بكەن.

بابەتی پێشتر

دەزگای لوتکە: پەنابەران بەلێشاو سوید بەجێدەهێڵن

بابەتی دواتر

رێگای سلێمانی -دەربەندیخان بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share