رێگای کەلار-دەربەندیخان، بەهۆی کارکردن لە پردی گوندی ئاوەخێری داخراوە و هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە رێگای کەلار-دەربەندیخان، بەهۆی کارکردن لە پردی گوندی ئاوەخێری داخراوە.
دەشڵێت، “هاتوچۆکردن خراوەتە بەردەم مزگەوتی ئاوەخێری، تکایە بۆئەومەبەستە ئاگاداربن، تاوەکو لە رووداوی نەخوازراو بەدووربن”.