وەزیری پێشمەرگە: پڕۆسەی چاكسازی بەردەوامە و جددین لە گەیاندنی پڕۆسەكە بە دەرئەنجامی كۆتایی

وەزیری پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی چاكسازی بەردەوامە و جددین لە گەیاندنی پڕۆسەكە بە دەرئەنجامی كۆتایی و دەمانەوێت یەك یەكەی ژمێریاری یەكگرتوو لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە بوونیادبنێین بە هاوكاریی دۆستەكانمان لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە كە وەزیری پێشمەرگە پێشوازی كۆڵۆنێڵ گیڤن رایس لە بەرپرسی نووسینگەی هاریكاریی ئاسایش لە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر و مێجەر تۆم ستاوفەر، یاریدەدەری پاشكۆی سەربازیی ئەمریكا لە عێراق كرد

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە كە وەزیری پێشمەرگە بەگرنگییەوە باسی لە دۆخی ئەمنیی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرد، هەروەها پەیوەست بە پڕۆسەی چاكسازیی وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، “چاكسازی بەردەوامە و جددین لە گەیاندنی پڕۆسەكە بە دەرئەنجامی كۆتایی و دەمانەوێت یەك یەكەی ژمێریاریی یەكگرتوو لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە بوونیادبنێین بە هاوكاریی دۆستەكانمان لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.

لەبارەی دروستكردنی فیرقەكان ،وەزیری پێشمەرگە راشیگەیاند، بەردەوامین لە بوونیادنانی فیرقەی زیاتر بۆ رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە پێناو درووستبوونی هێزێكی نیشتمانی تۆكمە.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری كەركوك: دڵنیام كارەكانمان بە گیانی بەرپرسیارێتی و یەك تیم دەبێت

بابەتی دواتر

چی دەربارەی سوودەكانی بەڕۆژووبوونی پچر پچر دەزانیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share