هەنگاوێكی دیكە لە پرۆژەی “رێگای گەشەپێدان” دەنرێت

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەنجامدانی هەنگاوێكی دیكەی “رێگای گەشەپێدان” رادەگەیەنێت.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا لە زاری كۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسنینی عێراق زیادبوونی رێژەی ئەنجامدانی نەخشەی بنەڕەتیی پرۆژەی رێگەی گەشەپێدانی ئاشكراكرد و رایگەیاند، نەخشەی سەرەتایی هێڵی ئاسنین تەواوكراوە، روپێوی تۆبۆگرافی و پشكنینی خاكی پرۆژەكەش بە رێژەی 100% تەواوكراوە.

ئاماژەشیدا، رێژەی ئەنجامدانی نەخشە بنەڕەتییەكانی رێگای خێرا گەیشتووەتە 75%، نەخشەكان لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا تەواو دەكرێن.

وەزارەتی گواستنەوە روونیشیكردەوە، رێڕەوی رێگای خێرا درێژییەكەی 1131 كیلۆمەترە، درێژیی هێڵی ئاسنینیش 1201 كیلۆمەترە.

رێگای گەشەپێدان بڕیارە لەماوەی چوار ساڵدا لە نێوان عێراق و توركیادا دروستبكرێت، بریتییە لە هێڵێكی ئاسنینی ئابوری بۆ گواستنەوەی كاڵا و شمەك و، رێگایەكی خێرای هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر.

پێشتر هیشام ركابی، راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، “بودجەی تەرخانكراو بۆ پڕۆژەكە 17 ملیار دۆلارە، 10.5 ملیار دۆلاری بۆ راكێشانی هێڵی ئاسنینە و 6.5 ملیار دۆلاریش بۆ دروستكردنی رێگای خێرای هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرە”.

ئەو هێڵی شەمەندەفەری پڕۆژەی “رێگای گەشەپێدان” لەخۆیدەگرێت، درێژییەكەی 1200 كیلۆمەترە و بە 10 پارێزگای عێراقدا گوزەردەكات و شەمەندەفەرەكانی كارەبایی دەبن و بە تەكنەلۆژیای نوێ كاردەكەن.

بەپێی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، پڕۆژەكە هەموو پێداویستی و تایبەتمەندییەكی سەردەم لەخۆدەگرێت و ئامانج لە جێبەجێكردنی، بەستنەوەی بەندەری فاوە بە توركیا و دواتریش ئەوروپاوە، بەوەش هاتوچۆكردنی شەمەندەفەر، ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر لە بەسڕەوە تا توركیا دەستەبەردەكات و، عێراق وڵاتانی دەوروبەر و وڵاتانی كەنداو بە بازاڕەكانی ئەوروپاوە دەبەستێتەوە.

بابەتی پێشتر

بە واژووی رێبوار تەها، راکان جبوری خانەنشینکرا

بابەتی دواتر

جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی گواستنەوەی مووچەی زیندانییانی سیاسیی هەرێم بۆ سەر حكومەتی عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، “گواستنەوەی مووچەی زیندانییانی سیاسیی هەرێم بۆ سەر حكومەتی عێراق تەنها رێککەوتنێکی سیاسی پێویستە”.…
Total
0
Share