زانیاریی نوێ لەبارەی چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ ئاشكرادەكرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق پرسیار لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە ئاراستەی تەیف سامی كراوە و دەشڵێت، ” تائێستا وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی نووسراوەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراقی سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ نەداوەتەوە”.

عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران یەكێك لە ئەندامەكانی لیژنەكە پرسیاری ئاراستە كردووە و سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، وەزیری دارایی هیچ وەڵامێكی بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ نەبووە، لەكاتێكدا دەتوانرێت لە بابەتی گواستنەوەی بودجە، مامۆستایانی وانەبێژ بەپێی یاسا دابمەزرێندرێت و ئەوەی باسدەكرێت كە گوایە وەزارەتی دارایی عێراق بیانووی ئەوەی هەیە هیچ دەقێكی یاسایی بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ نییە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە”.

راشیگەیاند، تائێستا وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی ئەو نووسراوەی نەداوەتەوە كە لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە ئاراستەی كراوە بۆ بەدواداچوون سەبارەت بە مامۆستایانی وانەبێژ.

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ جەختیكردەوە وتیشی، “بەردەوام لەسەر هێڵین بۆ پرسی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ”.

بابەتی پێشتر

سۆران عومەر: خانەنشینان بە لیستی پێشوو مووچەكانیان بۆ رەوانەدەكرێت

بابەتی دواتر

سبەینێ رێبوار تەها لە دادگای كەركوك وەك پارێزگار سوێندی یاسایی دەخوات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share