رێکخراوی نێودەوڵەتیی چەپلەرەکان لە ساڵی 1976 ەوە 13 ی ئابی هەموو ساڵێکی وەکو رۆژی جیهانیی چەپلەرەکان دیاریکردووە، بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بەو سەختییانەی رووبەڕوویان دەبێتەوە.
چەپلەرەکان 10% ی دانیشتووانی جیهان پێکدەهێنن، بەوە ناسراون کەسانی زیرەک و داهێنەرن.
بەشێک لە سەرۆک و کەسایەتییە ناسراوەکانی جیهان لە چەپلەرەکانن، وەک باراک ئۆباما و بیل کلنتن و رۆناڵد ریگان سەرۆکی ئەمریکا.
لیۆناردۆ داڤینچی خاوەنی شاکاری مۆنالیزا چەپلەر بووە و بە دەستی چەپی وێنەکانی نەخشاندووە.