وێنەی سێڵفی خواستی لەسەر نەشتەرگەریی جوانکاریی لوت زیاتر کردووە

زۆرینەی خەڵک لە جیهاندا کاتە تایبەتەکانیان لەڕێگەی وێنەی سێڵفییەوە تۆماردەکەن، بۆئەمەش پشت بە کامێرای پێسەوەی مۆبایلەکانیان دەبەستن، بەڵام هەست بەوە ناکەن کە شێوەی ڕوخساریان دەگۆڕێت “بەشێوەیەکی ناشیرین”، ئەوەش کاریگەریی هەیە لەسەر خواست بۆ نەشتەرگەریی جوانکاری بەتایبەت لە لوتدا.

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، هەرکەسێک بە تێکرایی لە ساڵێکدا لانیکەم 450 وێنە بەشێوەی سێڵفی دەگرن، ئەوەش بەڵگەیە بۆ پەسەندیی وێنەی سێڵفی لەلایەن خەڵکەوە، ئەمەش تێگەیشتن و تێڕوانین کەسەکە بۆ ڕوخساری دەگۆڕێت.

توێژەرانی ناوەندی “ساوس وێسترن”ی پزیشکی لە زانکۆی تەکساس ئاشکرایانکردووە، وێنەی “سێڵفی” شێوەی ڕوخسارت دەشێوێنێت، بەتایبەت وادەریدەخات لوتت زۆر گەورەتر و ڕوخسارت قۆقزترە لە شێوەی ئاسایی.

بەپێی توێژەرانی ئەو ناوەندە، لەگەڵ زیاتربوونی وێنەی سێڵفی، ویستی خەڵک بۆ نەشتەرگەریی لوت زیاتر دەبێت.

دکتۆر پادریا ئەمیلاک سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، “پەیوەندییەکی تەواو ڕاستەوانە هەیە لەنێوان زۆر بەکارهێنانی وێنەی سێڵفی و ئەوانەی دەیانەوێت نەشتەرگەریی جوانکاری لوت بکەن لەلای ئێمە بەتایبەت لەو کەسانەدا کە تەمەنیان کەمترە”.

توێژینەوەکە 30 خۆبەخشی بەکارهێناوە کە لە ڕێگەی سێ کامێراوە وێنەیان گیراوە دووان لە کامێراکان لە دووریی 12 بۆ 18 ئینج وێنەکانیان گیراوە، کامێرایەکیشیان لەدووری پێنج پێ لەنایکەم.

دواتر توێژەران بەراوردی وێنەکانیان کردووە، لەڕێگەی سێ لە ئەندامەکانی روخسارەوە، لوت، لێوەکان، چەناگە و ڕووی پێشەوە.

دەرکەوتووە، ئەو وێنانەی بە کامێرای پێشەوەی مۆبایل یان سێڵفی گیراون، “بەشێوەیەکی زۆر گەورە ڕوخساری بەشداربووەکانیان شێواندووە”.

لەدوای پرسیارکردن لە بەشداربووەکان دەرکەوتووە ئەوانەی بە کامێرای سێڵفی وێنەیان گیراوە، بەڕێگەی 9.1% ڕازی بوون لە شێوەی ڕوخساریان.

هەروەها توێژەران هؤسداریدەدەن لەوەی کە وێنەی سێڵفی کاریگەریی نەرێنی دەکاتە سەر تەندروستیی مێشک.

بابەتی پێشتر

شەش گەشتیار دەچنە بۆشایی ئاسمان

بابەتی دواتر

هازارد یان گاریس بەیل؟ ناڕوات و یانەی دیکەشی ناوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share