ھەڵبژاردنی ئەزموونیی په‌رله‌مانی كوردستان بەڕێوەدەچێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ هەڵبژاردنیی ئەزموونی لە ژمارەیەک وێستگەی دەنگدان ئەنجامدەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەڵبژاردنی ئەزموونیی لە ژمارەیەک وێستگەی دەنگدان ئەنجامدەدات.

بڕیارە پرۆسەکە لە کاتژمێر 10:00 دەستپێبکات و تا ئێوارە بەردەوام بێت.

پێشتر جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، كۆمیسیۆن رۆژانی 12 و 25 ئەم مانگە دوو پرۆسەی ئەزموونیی هەڵبژاردن لە 181 وێستگەی دەنگدان بە مەبەستی تاقیکاریی و هەڵسەنگاندن ئەنجامدەدات و پرۆسەكە لە 53 وێستگەی دەنگدانی گشتی و سێ وێستگەی دەنگدانی تایبەت لە هەولێر و دوو وێستگەی تایبەت لە دهۆك و 74 وێستگەی گشتی و دوو وێستگەی تایبەت و پێنج وێستگەی گشتی لە سلێمانی و یەك وێستگەی تایبەتیش لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.

هاوکات بڕیارە لە 10 ی مانگی داهاتوو کارمەندانی کۆمسیۆن ناوەندەکانی گواستنەوە تاقیدەکەنەوە، ئەمەش بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە گواستنەوەی ئەنجامەکان لە وێستگەکانەوە بۆ سێرڤەرەکان، هاوکات دڵنیاییشیدا کە ناوەندەکانی گواستنەوە پارێزراون و بە هیچ جۆرێک بواری چوونە ناوەوەی نییە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی گەنجانە

بابەتی دواتر

لەتیف نێروەیی پەیامێکی کورت و کراوە ئاڕاستەی شادمانی مەلا حەسەن دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share