لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی هاتووچۆدا کە لە جۆری پێکدادان بووە، پێنج کەس برینداربوون کە برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە لەسەر رێگای گشتیی سەروچاوە بەرەو کۆمەڵگەی شکارتە روویداوە و لە جۆری پێکدادان بووە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا و ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری نیسان سێنترا و پیکاب دێر بوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ رووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری ناحیەی خەلەکان روویدا  کە مینی پاسێک بوو توشی وەرگەڕان بوو و بەهۆیەوە 10 سەرنشینی پاسەکە برینداربوون و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.

بابەتی پێشتر

مەکتەبی سیاسیی یەكێتی: لەمڕۆوە پارێزگای کەرکوک پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە

بابەتی دواتر

حەج و عومرەی هەرێم هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share