بەهۆی كێشەی كەمئاوییەوە لە هەولێر خۆپیشاندانە

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، بەهۆی كێشەی كەمئاوییەوە لە گەڕەكی باداوەی هەولێر هاوڵاتییان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و شەقامی 100 مەترییان بۆ ماوەی چەند خولەكێك داخست.
راشیگەیاند، دانیشتووانی ئەو گەڕەكە ماوەی چەند مانگێكە داوادەكەن كێشەكەیان بۆ چارەسەربكرێت.

هەفتەی رابردووش لە چەند گەڕەكێكی هەولێر بەهەمانشێوە بەهۆی كێشەی كەمئاوییەوە دانیشتووانی ئەو گەڕەكانە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای چارەسەری ئەو كێشەیە دەكەن.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوە لەبارەی نرخی گەشتی عومرە دەدرێت

بابەتی دواتر

پارێزگاری نوێی کەرکوک کێیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share