رێكارێكی نوێ بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەگیرێتەبەر

ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی رەزامەندیدا لەسەر هەمواركردنەوە و فراوانكردنی ماستەرپلانی شارەوانیی سلێمانی و دەشڵێت، “ئەو هەنگاوە بۆ ئێستای شار و دانیشتووانی سلێمانی زۆر گرنگە بەو پێیەی كە پێویستە خزمەتگوزاریی بە هەموو سێكتەرەكانییەوە لە سنووری ماستەرپلانی شارەوانیی سلێمانی زیاتربكرێت و دابینكردنی زەویی پێویست كە بڕیارە زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا دابەشبكرێت”.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدا و چەند بابەتێكی گرنگیان پەیوەست بە هاوڵاتییان و فەرمانبەران تاوتوێكرد.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا رەزامەندی درا لەسەر هەمواركردنەوە و فراوانكردنی ماستەرپلانی شارەوانیی سلێمانی كە بۆ ئێستای شار و دانیشتووانی سلێمانی زۆر گرنگە، بەو پێیەی كە پێویستە خزمەتگوزاریی بە هەموو سێكتەرەكانییەوە لە سنووری ماستەرپلانی شارەوانیی سلێمانی زیاتربكرێت، لەبەر ئەوەی رێژەی دانیشتووان بەردەوام لە زیادبووندایە و هەروەها پڕكردنەوەی كەمیی خزمەتگوزاریی و زەویی پێویست كە بڕیارە زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا دابەشبكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەنجومەنی شارەوانی بڕیاریدا بە بانگهێشتكردنی لیژنەی خزمەتگوزاریی تایبەت بە پڕۆژە نیشتەجێبووەكان (سیتییەكان) لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان بۆ روونكردنەوەی پێویست لەسەر كۆی خزمەتگوزاریی، سكیوریتی، سەوزایی، كرێی مانگانە و هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی كە زۆربەی دانیشتووانی ناو (سیتییەكان) گلەیی و گازندەیان بەردەوام دەگەیەننە سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی و ئەنجومەنی شارەوانیی لە هەمانكاتدا چارەسەركردنی ئاستەنگیی بەردەم تۆماركردنی یەكەكان لەسەر دانیشتووانەكەی.

بابەتی پێشتر

پاسپۆرتی سلێمانی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

بابەتی دواتر

كۆچبەرە كوردەكانی ناو یەختەكەی یۆنان رزگاركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share