بۆ چوارەمین هەفتە لەسەر یەک ئەنجومەنی وەزیران کۆنەبووەوە

هەرچەندە هەفتانە و لە رۆژی چوارشەممەدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدا، ماوەی چوار هەفتەیە هیچ کۆبوونەوەیەک سازنەکراوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆتا کۆبوونەوەی خۆی لە 10 ی مانگی رابردوو ئەنجامداوە و لەو کاتەوە هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجامنەداوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، ئەنجومەنی وەزیران بەهۆی نەبوونی هیچ پرسێک بۆ کۆبوونەوە ماوەی چوار هەفتەیە کۆنەبووەتەوە.

هەرچەندە چاوەڕێدەکرا ئەمڕۆ ئەنجومەنەکە کۆببێتەوە، بەڵام ئەنجامنەدرا و تا ئێستاش نازاندرێت تا کەی ئەنجومەنەکە کۆنابێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: بۆ دروستکردنی باجی چاودێریکردنی هەڵبژاردن سەردانمان بکەن

بابەتی دواتر

بۆ ئەمساڵی خوێندن هەموو خوێندکارێک کتێبی نوێ وەردەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share