بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان شەپۆلێکی گەرما عێراق دەگرێتەوە و دواتریش باران روو لە بەشێک لە ناوچەکان دەکات.
بەپێی ئەو داتایانەی دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردوونەتەوە، لە ماوەی پێنج رۆژی ئایندەدا شەپۆلێکی گەرما روو لە ناوچەکە دەکات و پلەی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە.
ئاشکراشیکرد، پلەی گەرمی دەگاتە بەرزترین ئاستی و لە ناوچەکانی باشووری عێراق دەگاتە سەروو 50 پلەی سیلیزی.
هاوکات بەپێی پێشبینییەکان لە مانگی ئەیلولدا بەهۆی چالاکی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور باران و هەورەبروسکە ناوچەکانی باکوور و خۆرئاوا دەگرێتەوە.