وردەکاریی کەمکردنەوەی مووچەی پەرلەمانتارانی عێراق

مووچەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ نیوە کەمکرایەوە و پەرلەمانتارێکیش وردەکارییەکەی دەخاتەڕوو.

چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵەوە مووچەی پەرلەمانتاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و راوێژکارانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کەمکراوەتەوە.

باسی لە ئەوەش کرد، لە رابردوودا سەرجەم پەرلەمانتاران وەکو یەک مووچەیان وەردەگرت و جیاوازی نەدەکرا، بەڵام ئێستا بڕوانامە کراوە بە پێوەری مووچە، ئەو پەرلەمانتارانەی بڕوانامەی دکتۆرایان هەیە مووچەکانیان زیادکراوە و مووچەی ئەوانی دیکە کەمکراوەتەوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لە ئەوەش کرد، دەبێت مووچەی پەرلەمانتاران لەسەر لێهاتوویی و خزمەتکردن دیاریبکرێت نەک بڕوانامە، لە پێشوودا مووچەی پەرلەمانتاران هەشت ملیۆن دینار بوو، بەڵام ئێستا کراوە بە چوار ملیۆن دینار.

چرۆ حەمە شەریف ئەوەشی وت، “پەرلەمانتاران بۆ مووچە ئەو  ئەرکە هەڵنابژێرن، بەڵکو خزمەت دەکەن لەکاتێکدا کۆمەڵێک ئیمتیازاتیشیان نییە کە وەزیر و پلەباڵاکانی دیکە هەیانە”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە

بابەتی دواتر

روونكردنەوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share