وتەبێژی سودانی: سەرکەوتووبووین لە سنووردارکردنی هێرشکردنە سەر بنکەکانی هاوپەیمانان لە عێراق

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند، سەرکەوتووبوون لە سنووردارکردنی هێرشی هێزە چەکدارەکان بۆ سەر هاوپەیمانان لە عێراق و سەبارەت بە کشانەوەی ئەو هێزانەش قۆناغی باشمان بڕیوە.

یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، ”حکومەت لە ماوەی رابردوودا سەرکەوتوو بوو و توانی بە وردی کار بکات لەسەر سنووردارکردنی بە ئامانجکردنی بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە عێراق”.

جەختیلەوەش کردەوە، ”کاتێک مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا دەکەین رێککەوتنێکی ئەمنی سەربازیمان هەیە، هاوکات لیژنەکانی دانوستان گەیشتوونەتە قۆناغێکی باش سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و دروستکردنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ واشنتۆندا”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانیی زەنگی ئاگادارکردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون لێدەدات

بابەتی دواتر

یاسای نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە رەوانەی حکومەت کراوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی چارەنووسی هاوڵاتییەکی هەولێر لە ئۆکرانیا: بەوردی لەگەڕانداین

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەدوای ئەو هەواڵەی ڕاگەیاندنەکانی ئۆکرانیا بڵاویانکردەوە، کە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستانیان لەناوچەیەکی مەترسیداری ئۆکرانیا دۆزیوەتەوە…
Total
0
Share