شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی دەڵێت، “لە سبەی دووشەممەوە بەهۆی زیادبوونی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی گەرمیی وەرزی زەریای هیندی و کشانەوەی ئەو بارستە هەوایە فێنکەی خۆرهەڵاتی ئەوروپا کەماوەیەک بوو کارتێکەر بوو لەسەر ناوچەکانمان، پلەکانی گەرمی بەیێژەی یەک تا سێ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە”.
شارەزاکەی بواری کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بە یەک بۆ دوو پلە نزمدەبنەوە لەزۆرینەی ناوچەکان بەهۆی کەمبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆی گەرمیی زەریای هیندی.
لەبارەی کەشوهەوای رۆژانی پێچنشەممە و هەینییەوە باسی لەوەکردووە، بەهۆی زیادبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی زەریای هیندی لەزۆربەی ناوچەکان پلەکانی گەرمی بە یەک بۆ دووپلە بەرزدەبنەو.
دەشڵێت، “لەسەرەتای هەفتەوە لەهەموو ناوچەکان پلەکانی گەرمی روو لە نزمبوونەوە دەکەنەوە بەچەند پلەیەکی کەم”.