پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق، هۆشداریداوە لە بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختە و دەڵێت، پێویستە هەڵبژاردن بۆ 30 تشرینی یەکەم دوابخرێت.
ئەحمەد کینانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “ناڕەزایی و بێ متمانەیی لای گەلی عێراق بەرانبەر ئەدای هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن هەیە”.
کینانی ڕاشیگەیاندوە، “بەدەمەوەچوونی هەوڵاتییان بۆ هەڵبژاردن و خۆپیشاندانەکان نیشانەی ناڕازیبوونی گەلن”، جەختیش لەوەدەکاتەوە کە پێویستە میکانیزمەکانی دیموکراسی لە هەڵبژاردنەکاندا پەیڕەوبکرێن.
ئەو پەرلەمانتارەی سادیقون ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە هیچ مژدەیەکی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە پێنەبوو، بۆیە ئەگەری هەیە هەڵبژاردن بۆ 30 تشرینی یەکەم دوابخرێت، چونکە لایەنە سیاسییەکان نایانەوێت هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراودا بکرێت.
باسیلەوەشکردووە، دابەشبوونی شەقامی عێراقی یارمەتیدەر نییە بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، لە هەڵبژاردنەکانی 2018دا باڵادەستیی سیاسی بە ڕوونی کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی کاندیدەکان دروستکرد.