لە رووداوێکی هاتوچۆدا دایک و باوکێک گیانیان لەدەستدا و سێ منداڵەکەیان برینداربوون

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای خەلەکان –  دوکان دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش برینداربوون.

سامان نادر، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە ژن و مێردێک بوون و لە ئۆتۆمبێلەکەیاندا سێ منداڵیان لەگەڵ بووە و ئەوان بریندارن و دۆخی تەندروستییان جێگیرە و لە نەخۆشخانەی خەلەکانن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو خێزانە خەڵکی شاری دهۆکن و بەرەو شاری سلێمانی هاتوون و لە رێگاکە تووشی رووداوی هاتوچۆبوون.

بابەتی پێشتر

وادەی ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

كۆبوونەوەی سودانی لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی و بابلیۆن لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەركوك.. كەسێك كوژرا

شەوی ڕابردوو لە شاری كەركوك كەسێك درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و كوژراوە. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك…
Total
0
Share