ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند پرسێک دەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات لە کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆدا بەگوێرەی نوسینگەی راگەیاندنەکەی و تاوتوێی سێ پرس دەکات.

بە گوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ دانیشتنی ژمارەی چواری وەرزی دووەمی یاسادانان، بەڕێوەدەچێت.

بابەتی یەکەمی دانیشتنەکە، خوێندنەوەی یەکەمە بۆ یاسای بڕیاردان و بە بەشداری لیژنەکانی یاسایی و وەبەرهێنان و گەشەسەندن و لیژنی دارایی دەبێت.

لە بابەتی دووەمدا، راپۆرتی پڕۆژەیاسای بەدەستهێنانی زانیاری پێشکەشدەکرێت و گفتوگۆی دووەمی دەکرێت بە بەشداری لیژنەی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار و میدیا.

بابەتی سێهەمیش خۆی دەبینێتەوە لە، پڕۆژەیاسای چاکسازی سێهەم لە یاسای قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانلێکەوتووانەی ئەندامێکی جەستەیان لەدەستداوە لە میانەی هەر چالاکییەکی رژێمی لەناوچووی عێراق ژمارە 5ی ساڵی 2009 راپۆرتەکان پێشکەشدەکرێن و خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت بە بەشداری لیژنەی شەهیدان و زیانلێکەوتووان و زیندانیانی سیاسی.

بابەتی پێشتر

پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

بابەتی دواتر

سەعدی ئەحمەد پیرە: هێزەکانی سەر بە پارتی بە نیوەی شەو خەڵکی شەنگالیان جێهێشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share