بەرگریی شارستانیی سۆران: پێنج کەس کەوتنە نێو ئاو و یەکێکیان خنکا

لە گوندی ساوای سەر بە ناحیەی خەلیفان، پێنج کەس کەوتنە نێو ئاو و یەکێکیان خنکا، یەکێک لە رزگارکراوان لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سۆران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک بەر لە ئێستا ئاگادارکراینەوە بە بوونی حاڵەتێکی خنکان لە ناحیەی خەلیفان/ گوندی ساوا، دەستبەجێ تیمی پاراستنی رووباری سۆران دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەکە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەرکەوت پێنج کەس کەوتونەتە نێو ئاو، لە ئەنجامدا کچێک بەناوی لانە محەمەد ئەمین-ی تەمەن 14 ساڵان خنکاوە و تەرمەکەی دەرهێنرا.

باس لە ئەوەش دەکات، دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی ئاشنا محەمەد ئەمین تەمەن 17 ساڵان و سیما حەسەن تەمەن 19 ساڵان رەوانەی نەخۆشخانە کران و ئاشنا محەمەد لەژێر چاودێریی چڕدایە و دوو کەسی دیکە کە خەڵکی ناوچەکە بوون بەسەلامەتی رزگارکران.

بەپێی ئامارەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران، ئەمساڵ ئەمە 12 هەمین حاڵەتی خنکانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تۆماردەکرێت.

 

May be an image of 1 person and headscarf

 

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک

بابەتی دواتر

دەروازەیەکی نێودەوڵەتی دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share