عێراق مووچەی مانگی ئاب دابەشدەکات

لە عێراق رێکارەکانی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینان تەواوبوون و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

حوسام عەبدولستار، جێگری سەرۆکی دەستەی گشتیی خانەنشینانی عێراق رایگەیاند، رێکارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی ئابی 2024 تەواوبوون.

باس لە ئەوەش دەکات، کار بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانە دەکرێت کە هەموو یەکی مانگێک مووچەی خانەنشینان دابەشبکرێت.

ئاماژە بە ئەوەش دەکات، رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە ئاراستەی بانکەکان کراون و بە کورتە نامە ئاگاداری خانەنشینان دەکرێتەوە تاوەکو مووچەکانیان وەربگرن.

حوسام عەبدولستار، جێگری سەرۆکی دەستەی گشتیی خانەنشینانی عێراق دەشڵێت، یارمەتییەکانی کۆتایی خزمەت لە چوارچێوەی پلانی مانگی ئاب بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرجدەکرێت کە خانەنشین دەکرێن ئەوەش دوای 48 کاتژمێر لە وەرگرتنی یەکەم مووچەی خانەنشینی.

 

 

بابەتی پێشتر

چین و هیندستان لەسەر کێشەی ناوچە سنوورییەکان ئاگربەستیان راگەیاند

بابەتی دواتر

كەسانی باڵابەرز زیاتر تووشی شێرپەنجە دەبن.. هۆكارەكەی چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share