وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان روونکردەوە دەدات و دەڵێت.
عەقید کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هیچ وادەیەکی کۆتاییمان بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دانەناوە و ئەمڕۆ و رۆژانی داهاتووش دەتوانن خۆیان تۆماربکەن.
وتیشی، هەر راگەیەندراوێکی رەسمی هەبێت لەوبارەیەوە، بڵاودەکرێتەوە.
ئەمەش پاش ئەوەدێت، وا بڵاوکرایەوە کە ئەمڕۆ کۆتا وادەیە بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و پاش ئەم وادەیە رێکاری توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.