بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێك كە ناوی خۆی نابوو “عەنتەر” و هەڕەشەی لە 15 ماڵ كردبوو، سەرجەمیانی ئاوارە كردبوو، لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركرا
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر تێیدا هاتووە، “هێزەكانی پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ناوی لە خۆی ناوە (عەنتەر) لە نەتەوەی عەرەب و لەدایكبووی 1992 بووە و فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە لەبرینداركردنی هاوڵاتییەكی ئاوارەی عەرەب كە دانیشتووی كۆمەڵگای كانی قرژاڵە بوو لە سنووری پارێزگای هەولێر و هەروەها هەڕەشەی لە چەندین ماڵیش كردبوو.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە، تۆمەتبارەكە هەڵاتبوو بۆ شاری موسڵ و لەوێ رۆژانە لە رێگای سۆشیاڵمدیا بە چەك خۆی نمایشدەكرد و هەڕەشەی لە خەڵك دەكرد، دوای گەڕانەوەی بۆ هەرێمی كوردستان و دوای كۆكردنەوەی زانیاری، توانرا دەستگیربكرێت و تۆمەتباردانیناوە بە ئەنجامدانی ئەم تاوانە و بڕیاردرا بە راگرتنی تۆمەتبار بەپێی ماددەی 405 بڕگەی31 لە یاسای سزادان”.