قوباد تاڵەبانی پشتیوانی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی دیداری بازرگانی فەڕەنسی – کوردستانی لە پاریس ڕاگەیاند

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ یان برێم، كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان، گفتوگۆیان كرد لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ دیداری بازرگانیی فەرەنسی – كوردستانی كە بڕیارە لە مانگی ئەیلول لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەبچێت.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی چوارشەممە لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پشتیوانی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی دیداری بازرگانیی فەرەنسی – كوردستانی لە پاریس راگەیاند و ئامادەیی حكومەتی هەرێمی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوكاری و كارئاسانییەك بۆ سەركەوتنی دیدارەكە.
لە بەرامبەردا كونسوڵی گشتیی فەرەنسا بە ئاماژەدان بە گرنگیی چاكسازییە ئابورییەكانی جێگری سەرۆك وەزیران، داوایكرد قوباد تاڵەبانی بەشدارییەكی كارای لە بەڕێوەچوونی دیدارەكەدا هەبێت.

لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا جێگری سەرۆك وەزیران بە گرنگییەوە باسی لە پێویستی وەبەرهێنانی فەرەنسی كرد لە هەرێم و جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی كە حكومەتی هەرێم ئامادەیە هەموو جۆرە كارئاسانییەك بۆ وەبەرهێنەرانی فەرەنسی بكات و هەردوولاش هاوڕابوون كە بۆ پەرەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی فەرەنسی لە كوردستان و پێویستە حكومەتی هەرێم هاوكاری و كارئاسانی زیاتر پێشكەشی وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە بكات.

بابەتی پێشتر

سودانی سەرکردە ئەمنییەکانی عێراق کۆدەکاتەوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share